Accessibility links

میدیای تورکیا: هەوڵی کودەتاکە شکستی هێنا


ڕاپۆرتەکانی میدیای تورکیا لە زاری ئاژانسەکانی هەواڵگری تورکیاوە ڕایدەگەیەنن، کودەتاکە شکستی هێنا.

گوتەبێژی MIT نوح یەڵماز ڕایگەیاند ژەنەڕاڵ هولوسی ئەکار بەرپرسی هێزە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵی گرتۆتەوە دەست.

یەلماز گوتیشی ژەنەڕاڵ ئەکار گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی خۆی و هەمو شتێک گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هێرشێکی توندی کردە سەر بزوتنەویە گولەن لە تورکیا و سەرانسەی جیهان بەڵام بزوتنەوەی فەتحوڵڵا گولەنی بنکە لە ئەمەریکا نکوڵی لەوە کردوە دەستی هەبوبێت لەو هەوڵەدا.

هاوکات کۆشکی سپی ڕادەگەیەنێت سەرۆک ئۆباما بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری درەوە جۆن کیری قسەی کردووە بۆ تاوتوێ کردنی ڕووداوەکانی تورکیا. هەردووکیان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەمولایەنەکان لە تورکیا پشتویانی لە حکومەتی هەڵبژێردراو بکەن و هەمو توندوتیژییەک ڕەت بکەنەوە.

XS
SM
MD
LG