ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ئەنادۆڵۆ ڕادەگەیەنێت 17 پۆلیس لە هێرشێکی هەلیکۆپتەردا بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەیەکی دەرەوەی ئەنکەرە کوژراون.
پێشتریش دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەختی تورکیا بیسترا پاش ئەوەی لەشکری دەستی بەسەر وڵاتەکەدا گرت.
ئاژانسەکە دەشڵێت فڕۆکەی هێزی ئاسمانی تورکیا بەسەر ئەنکەرەدا دەفڕن بۆ هێرش کردنە سەر ئەو هەلیکۆپتەرانەی کە لەلایەن کودەتاچییەکانەوە بەکار دێت.
کەناڵی تەلەفیزیۆنی NTV کە کەناڵێکی سەربەخۆیە دەڵێت فڕۆکەی جۆری F-16 هەلیکۆپتەرێکی جۆری سیخۆرسکی خستۆتە خوارێ.