Accessibility links

ئەسەد کردارەکانی ڕۆژئاوا لە سوریا بە هۆکاری زیاد بوونی تیرۆر لە ئەوروپا دادەنێت


سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد ڕۆژی یەکشەممە بەو پەرلەمانتارانەی ئەوروپای کە سەردانی سوریایان کردووە ڕاگەیاند، کە پشتیوانی حکومەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ گروپەکانی ئۆپزسیۆن لە سوریا بوو بەهۆی بڵاو بوونەوەی تیرۆر لە ئەوروپا.

ئەسەد بە شاندی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپای ڕاگەیاند " ئەو کێشانەی تیرۆرسم، توندرەوی و لێشاوی پەنابەران کە ئەمڕۆ ئەوروپا ڕووبەڕووی بۆتەوە بەهۆی ئەو ڕێبازانە بوون کە هەندێک لە ڕێبەرانی ئەوروپا پەسەندیان کرد کە یارەمەتی خەڵکی خۆیان نادات و بەتایبەتی لە کاتێکدا کە ئەو ڕێبەرانە هاوکاری گروپە تیرۆرستییەکانی ناو سوریا دەکەن ".

حکومەتی سوریا کە لەلایەن ئێران و ڕویساوە پشتیوانی دەکرێت، هەمو ئەو گروپانەی کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابوردوودا شەڕ بۆ ڕوخانی ئەسەد دەکەن بە تیرۆرست ناودێر دەبات. نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها گروپی دەوڵەتی ئیسلامی و بەرەی نوسڕەی سەر بە ئەلقاعیدە بە تێرۆرست دادەنێت.

ژمارەیەک لە وڵاتانی هاوکاری دارایی، لۆجیستیکی و مەشقو ڕاهێنان دابین دەکەن بۆ ژمارەیەک لە گروپەکانی ئۆپزسیۆن لە سوریا، لە نێو ئەو وڵاتانەشدا تورکیا، عەرەبستانی سعودیە، ئوردن، ئەمەریکا و بەریتانیاش.

XS
SM
MD
LG