Accessibility links

لەشکری تورکیا هێرش دەکاتە سەر 10 بنکەی داعش


لەشکری تورکیا ڕادەگەیەنێت فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکان هێرشیان کردۆتە سەر 10 بنکەی دەوڵەتی ئسیلامی لە کاتێکدا کە خۆیان ئامادە دەکرد لەوێوە هێرش بکەنە سەر تورکیا.

بەرپرسێکی لەشکری تورکیا ڕایگەیاند شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە فڕۆکەکانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا و تۆپخانەکانی تورکیا ئەو عەمبارە گەڕۆکەکانی موشک و هاوەنی داعشیان پێکاوە کە لە ناوچەی دابقی سوریا جێگیران کردبوو. بە پێی ڕاپۆرتەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا 8 ئەندامی داعش کوژران.

داعش بەم دواییانە هێرشەکانی دژ بە تورکیا زیاد کردووە، لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا هێرشێکی کوشندەیان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ ئەنجام دا کە دەیان کەسی تێدا کوژران و بە سەدان کەسیش بریندار بوون.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر 7 بنکەی پەکەکە لە ناوچەی هەکاری.

XS
SM
MD
LG