Accessibility links

هێزی عێراقی بنکەیەکی سەرەکی ئاسمانی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ دەکەنەوە


هێزەکانی عێراق ڕۆژی شەممە بنکەیەکی ئاسمانی لە باکوری وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ کردەوە کە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعشدا بوو، سەرۆک وەزیری وڵاتەکە ئەم سەرکەوتنەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی شاری موسڵ لەقەڵەم دا.

لە بەیاننامەیەکی لە سەر ماڵپەڕەکەی بڵاو کراوەتەوە، سەرۆک وەزیر حەیدەر ئەلعەبادی ئەو بنکە ئاسمانییەی ناوچەی گەیارەی بە بنکەیەکی گرنگ بۆ ئازاد کردنی موسڵ وەسف کردووە و داوای لە دانیشتوانی شارەکە کرد خۆ ئامادە بکەن بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانیان.

شاری موسڵ کە دوهەم گەورەترین شاری عێراقە لە هاوینی ساڵی 2014 کەوتە ژێر دەستی داعش، لە کاتێکدا کە ئەو گروپە توندڕەوە بەشێکی ۆری باکور و ڕۆژئاوای عێراقی گرتە دەست. لە کۆتایی مانگی 3 دا هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ دەرکردنی داعش لەو ناوچانەی باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ و هێواش هێواش هێڵەکانی گەیاندنی کەرەستە بۆ ناو شاری موسڵ دابخەن.

بەڵام بەوە ناچێت گرتنەوەی موسڵ بەم زوونە ڕوو بدات، ئەمە ئاسان نییە بۆ هێزەکانی عێراق هەرچەندە لەلایەن هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا پشتیوانی دەکرێن و لەلایەن هێزکانی سەر بە حکومەتەیش کە زۆربەیان ملیتانە شیعەکانن هاوکاری دەکرێن.

XS
SM
MD
LG