Accessibility links

سەرەڕای داخوازی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێران دەڵێت بەردەوام دەبێت لەسەر بەرنامەی موشەکی


ڕۆژی شەممە ئێران ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لەسەر بەرنامەی موشەکی بالاستیکی، پاش ئەوەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون ڕایگەیاند تاقیکردنەوەکانی موشەکی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕوحیەتی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ زلهێزانی جیهان ڕێکناکەوێت.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێکدا کە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتەکە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت " ئێران زۆر بە توندی بەردەوام دەبێت لەسەر بەرنامەی موشەکەکانی لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنەکانی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانی خۆی."

ناوبراو گوتیشی بەرنامەی موشکەی ئێران پەیوەندی نییە بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە و ئەمە دژ بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە. دەشڵێت " بەرنامەی موشەکی ئێران بە مەبەستی بەرگییە و بە شێوەیەک نەکراوە کە بتوانێت موشکی ناوکی هەڵگرێت".

لە ڕاپۆرتی یەکەم شەش مانگیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکە، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئێران کرد تاقیکردنەوەکان ڕابگرێت و گوتی ئەمە گرژی و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکات.

XS
SM
MD
LG