Accessibility links

کاربەدەستانی تورکیا 3 کەس لە پەیوەندی بە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستگیر دەکەن


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا دەڵێت کاربەدەستان سێ کەسی تریان بە گومانی پەیوەندی هەبونیان بە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵەوە دەستگیر کردووە کە 44 کەسی تێدا کوژران.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ ناسنامەی گومانبارەکانی بڵاو نەکردەوە و ناشڵێت چ نەتەوەیەکن.

ئاژانسەکە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند هەتا ئێستا 27 کەس بە گومانی پەیوەندی بەو تەقینەوەیەوە دەستگیر کراون. 13 لە گومانبارەکان لە ناویاندا 3 بیانیش دراون بە دادگای ئەستەنبوڵ .

سێ چەکدار بە چەکی و بۆمبەوە شەوی سێشەممە هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن لەو بڕوایەدا کاری داعش بێت.

XS
SM
MD
LG