Accessibility links

بەهۆی هێرشی ئاسمانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە سوریا 25 کەس دەکوژرێن


چالاکوانانی سوریا دەڵێن بەلایەنی کەم 25 کەس کوژران لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان کە لەوێ فڕۆکەوانێکی هێزەکانی حکومەتیان گرت و کوشتیان.

کۆمیتەکانی هەماهەنگی خۆجەیی، دەڵێت 7 کەس لە تیمەکانی تەندروستی لە ناو کوژراوەکان بوون لەو هێرشەی کە گومان دەکرێت لەلایەن فڕۆکەکانی حکومەتەوە کرابێتە سەر ناوچەی جیرۆد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق. کۆمیتەکە دەشڵێت بەلایەنی کەم 40 هێرش کراوەتە سەر ئەو ناوچەیە لە بەرەبەیانی شەممەوە. ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێت بەلایەنی کەم 31 کەس کوژراون.

سەرهەڵداوەکان ڕۆژی هەینی فڕۆکەوانێکی سوریاییان گرت پاش ئەوەی فڕۆکەکەی کەوتە خوارێ. پاشان وێنە لە سەر ئینتەرنێت بڵاو کرایەوە کە فڕۆکەوانەکەیان کوشتووە.

XS
SM
MD
LG