Accessibility links

سالار مەحمود: مەترسیەکی راستەقینەی تەعریب بۆ ئاێیندەی کوردستان بە دی دەکرێ


Salar Mahmoud سالار مه‌حمود
Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

سالار مەحمود: مەترسیەکی راستەقینەی تەعریب بۆ ئاێیندەی کوردستان بە دی دەکرێ

لە کاتێکدا مەترسیەکان بۆ سەر ئەو شارە کوردیانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا دابراوون زۆرتر دەبنەوە و کێشەی گەرانەوەیان هەر وا بێ چارەسەری ماوەتەوە، پارێزگای سلێمانی لە سەرەتای ئەم مانگەدا فەرمانێکی دەرکردووە بە تاپۆکردنی زەوی و زار بەسەر کەسانی نە کورد. ئاخۆ ئەم جۆرە بریارە تا چەند مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئاێیندەی هەرێمی کوردستاندا درووست دەکات؟

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی رێکخراوەکانی سڤیل لە پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە کاتێکدا شەری دیمۆگرافی لە عێراق لە نێوان شیعە و سوننیەکاندا لە ئارادایە و لە کاتێکدا ژمارەی عەرەبی هەڵاتوو لە دەرئەنجامی شەری داعش نەک هەر بۆ سلێمانی و هەولێر و دهۆک زۆرتربوەتەوە، بەڵکو ژمارەی ئەو هەڵاتووانە لە ناوچە دابراوەکاندا چەندین بەرامبەر بوە، ئا لەم کاتدا و لە ئێستادا لە رێگای تاپۆکردنی زەوی و زار و ماڵ بەسەر عەرەب لە پارێزگاری سلێمانی، لە راستیدا مەترسیەکی راستەقینەی تەعریب بۆ ئاێیندەی کوردستان بە دی دەکرێ".

کاک سالار هەر وەها دەڵێت" لە راستیدا ئەم کێشە تەنها رەهەندی ئابوری نییە، بەڵکو ئەمە رەهەندی سیاسی، جوگرافی، نیشتمانی، نەتەوەیی و زمان و کەلتوور و کۆمەڵی پرسی دەستوری تری هەیە، ئێمە گەلێکی ماران گەزستەین، لە کاتێکدا رەهەندە ئابوریەکەی دەجێتە گیرفانی کۆمەڵێک سەرمایەداروە، ئەگینا لایەنەکانی تری دەبێت دەزگایەکی نیشتمانی وەکو پەرلەمان لە سەر ئەو مەسەلە چارەنووس سازانە بریار بدات، ئێمە رامان وایە ئەم بریارە پەلەی لێکراوە و باش لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە".

سەبارەت بەو پاساوانەی بۆ رەوا کردنی ئەو بریارە دەهێننەوە کاک سالار دەڵێت" لە راستیدا ئەو پاریە دەچێتە گیرفانی کۆمەڵێک سەرمایەدارەوە لە رێگای فرۆشتنی ئاپارتمان، خانۆ و زەوی و زارەکانیانەوە، ناچێتەوە گیرفانی مووچە خۆرەوە، ناچێتە گیرفانی مامۆستا و فەرمانبەرەوە، ناچێتە لای هەژار و کەم دەستەکانی کوردستان و لە ئێستادا ئەگەر بریارێکی لەو بابەتەدا لە گەرمیان پیادە بکرێت، بە دڵنییاییەوە لە 10 ساڵی ئاێیندە هەموو گەرمیان تەعریب دەبێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:41 0:00

XS
SM
MD
LG