Accessibility links

شەڕ لە نێوان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی ڕوودەدات


ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی IRNA ڕادەگەیەنێت "هێزەکانی ئاسایشی ئێران شەڕیان دژ بە جودابیرە کوردەکان کردووە کە چوونەتە نێو گوندێکی باکوری ڕۆژئاواوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆرستی و پروپاگاندە کردن".

IRNA لە زاری کاربەدەسێکی سوپای پاسدارانەوە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ڕادەگەیەنێت پێکدادانەکە لە ڕۆژی هەینی لە گوندێکی نزیکی مهاباد لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕووداوە.

هەمان سەرچاوە بە ئاژانسی IRNA ی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی شەممەش شەڕو پێکدادانێک لە سۆڵاوای نزیک سنوری عێراق لە پارێزگای کوردستان ڕوویداوە.

هاوکات حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بڵاو کراوەیەکی فەرمیدا ڕادەگەیەنێت "پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندەکانی، دوو چۆمان، باگردان، حەسەن چەپ و بێنگوێن لە حاڵی حەسانەوەدا بوون کەوتنە بەر هێرش و پەلاماری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە پاش چەند کاتژمێری شەڕ کە کوژران و بریندار بووونی ژمارەیەک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەدواوە بوو، هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتی بە جێ هێشت".

هەر لەو بەیاننامەیەی حیزبی دیموکراتدا دەشڵێت سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ناوچەی سوڵاوە هێزێکی پێشمەرگە کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئێرانەوە لە ئاکامدا پێشمەرگەیەک بە ناوی شۆڕش مەنبەری گیانی لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG