Accessibility links

سەدان کوردی سوریا لە دەستی داعش هەڵدێن


گروپێکی چاودێری ئۆپزسیۆن و کاربەدەستێکی کورد دەڵێن سەدان کورد لە گوندەکانی ژێر دەستی داعش لە پارێزگای حەلەب هەڵدێن.

شەرفان دەروێش گوتەبێژی هێزی سوریای دیموکرات، کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات، دەڵێت ڕۆژی شەممە لە کاتێکدا خێزانێک دەرباز دەبوون مینێکی چێندراو پیایاندا تەقییەوە و دوو ئەندامی خێزانەکەی کوشت و سیانەکەی تریان بریدنار بوون. هەروەها گوتیشی کچێکی تەمەن 10 ساڵانیش بەهۆی گولەی سێرەگرەکانی داعش کوژرا.

خەڵکی دەستیان بە خۆ دەربازکردن کرد لە حەلەب پاش ئەوەی داعش نزیکەی 900 کەسی سیڤیلی کوردی لە پارێزگای حەلەب لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابوردوودا گرتووە و فشاری بۆ بردوون کە ببن بە قەڵغان بۆ توندڕەوان لە تۆڵەی هێرشی کوردەکان بۆ سەر ناوچەیەکی ژێر دەستی داعش لە نزیک ئەوێ.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت لە ڕۆژی هەینییەوە دەیان کورد ڕفێندراون.

XS
SM
MD
LG