Accessibility links

زانیاری لەسەر هێرشبەرەکی ئۆرلاندۆ


کاربەدەستانی جێبەجێکردنی یاسا دەڵێن ئەو پیاوە تەمەن 29 ساڵانەی کە گومانبارە بە کوشتنی 50 کەس لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکان لە شاری ئۆرلاندۆی ولایەتی فلۆریدا ماوەیەکی کورت پێش هێرشەکە پەیمانی وەفاداری بۆ داعش دەربڕیوە.

دەڵێن گومانبار عومەر سدیقی مەتین،ماوەیەکی کورت بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکە تەلەفۆنی بۆ 911 هێڵی فریاگوزاری کردووە و خۆی بە کەسێک لە قەڵەم داوە کە بەڵێنی داوە بە ئەبوبەکر ئەلبەغدادی. مەتین هەروەها ئاماژەی بەو دوو برایە کردبوو کە لە ساڵی 2013 هێرشێکیان لە بۆستن ئەنجام دا کە سێ کەسی تێدا کوژران و 260 کەسیش بریندار بوون.

باوکی مەتین بەڕیز سدیقی بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی NBC ی ڕاگەیاند ڕەنگە کوڕەکەی بەهۆی دژی هاوڕەگەزبازی ئەم کاری کردبێت نەک بەهۆی ئاینەکەی کە ئیسلامە. بەڕێز سدیقی گوتیشی " ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە ئاینەوە نییە" لە کاتێکدا ئاماژەی بە ڕوداوێی تری ئەم دواییانە کرد کە لە مەیامی ڕویداوە. باوکی مەتین ڕایگەیاند " ئەو دوو پیاوی بینی کە لەبەردەم ژن و منداڵەکەی یەکتریان ماچ دەکرد ئەو زۆر توڕە بوو".

سدیقی داوای لێبوردنی لە قوربانیان کرد و گوتی ئێمەی کەسو کاری ئاگاداری هیچ لە کردارەکانی نەبووین و ئێمەش وەکو هەمو تەواوی وڵات مت بووین".

مەتین هاوولاتییەکی ئەمەریکایی بوو لە دایک و باوکێکی ئەفغانی. ئەو لە ساڵی 1986 لە شاری نیویۆرک لە دایک بوو و لە فلۆریدا دەژیا.

هاوسەری پێشوی مەتین بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاند کە ئەو نزیکەی 8 ساڵ لەمەوبەر بە ڕێگای ئینتەرنێت ناسیویەتی و بڕیاری دا بچێتە فلۆریدا. ئەو ژنەی کە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گوتویەتی سەرەتا پەیوەندی هاوسەرگیریان ئاسایی بووە بەڵام پاشان مەتین توندوتیژ بووە. گوتیشی ئەو ئاسایی نەبوو لێی دەدام دەهاتەوە یەکسەر توڕە دەبو دەستی دەکرد بە لێدانم تەنها لەبەر شتێکی ئاسایی وەکو بۆ نمونە جلەکانی نەشۆردرایە.

.

XS
SM
MD
LG