Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئۆرلاندۆ لە ئەستۆ دەگرێت


ئاژانسی دەنگوباسی ئەعماقی سەر بە داعش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیادووە کە ئەو گروپە توندڕەوە ئیسلامییە بەرپرسیارە بەرامبەر هێرشەکەی ئۆرلاندۆ کە 50 کەسی لە ناو یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکاندا تیا کوژرا.

ئاژانسەکە نوسیویەتی " ئەو هێرشە چەکدارییەی کە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکانی لە شاری ئۆرلاندۆ ولایەتی فلۆریدای ئەمەریکا کردە ئامانج و زیاتر لە 100 کەسی تێدا کوژرا و بریندار بوون شەڕکەرێکی دەوڵەتی ئیسلامییەوە ئەنجام درا".

سەرۆک ئۆباما ئەو هێرشەی بە کردارێکی تیرۆرستی لە قەڵەم دا.

XS
SM
MD
LG