Accessibility links

چەکدارانی ئەلشەباب چەند کەسێکی خۆیان دەکوژن


چەکدارانی ئەلشەباب لە سۆماڵیا دەڵێن دوو ئەندامی خۆیان کوشتووە، کە هەردووکیان لە کینیاوە هاتبوون، بەهۆی ئەوەی وەک دەڵێن ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵیاندا و چالاکی دژی ئیسلامیان کردووە.

یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەکە بە بەشی سۆماڵی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەردوو کینیاییەکەو پیاوێکی سۆماڵی لە یەک کاتدا لە ناوچەی جوبای سۆماڵیا لە ڕۆژی هەینی کوژران. ئەو لەسێدارەدانە لە ماڵپەڕی ئەلشەبابیشدا بڵاو کراوەتەوە.

لە ناوچەی بەی چوار پیاوی تر لە ڕۆژی هەینی لەسێدارە دران کە تاوانبار کرابوون بەوەی سیخوڕییان کردووە بۆ موخابەراتەکانی سۆماڵیا، کینیا و ئەمەریکا، بە پێی ئەو بەیاننامەیەی کە لەلایەن ئەو گروپە توندڕەوەوە بڵاو کراوەتەوە. دەشڵێت یەکێک لەو چوار کەسە هاوکاری کردووە بۆ هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە مانگی 9 ی ساڵی 2009دا کە ڕێبەری ئەلشەباب ئەحمەد عەبدی گۆدانێ ناسراو بە ئەبو زوبەریری تێدا کوژرا.

XS
SM
MD
LG