Accessibility links

هێزی سوریای دیموکرات لە شەڕی دژ بە داعش پێشوەچوون دەکەن


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی ڕادەگەیەنیت هێزی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی ئەمەریکا لە ڕۆژی شەممە چەند سەرکەوتنێکی نوێی تۆمار کرد و نزیکتر دەبێتەوە لە ناوچەیەکی تری ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە باکوری سوریا.

ڕێکخراوەکە دەڵێت هێزی سوریای دیموکرات کە لە جەنگاوەرە کوردەکان و جەنگاوەرە عەرەبەکانیش پێکهاتووە، لە ئێستادا نزیکەی 17 کیلۆمەتر دوورن لە شاری ئەلباب، کە ناوچەیەکی ژێر دەستی داعشە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

ئەو هێزانە لە ڕۆژی هەینی دووا ڕێگای نێوان شارۆچکەی مەنبیج و ئەلبابیان داخست پاش هەفتەیەک لە پێشوەچوونەکانیان لەو ناوچانەدا و دەشڵێن نزیکەی 160 لە ئەندامانی داعش کوژرون لە شەڕەکانی دەوروبەری مەنبیج و زیاتر لە 20 شەڕکەری هێزی سوریای دیموکراتیش کوژراون.

هێرشەکانی هێزی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا، و هێزی تایبەتی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم مانگە دەستیان کرد بە هێرشەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و ئەو پایتەختەی کە بۆ ئەو شوێنەی کە بە پاتیتەختی خەلافەتەکەیان لە قەڵەمی دەدەن.

XS
SM
MD
LG