Accessibility links

سەرکردەیەکی باڵای کوردەکانی سوریا دەکوژرێت


سەرکردەیەکی باڵای کوردەکانی سوریا ڕۆژی یەکشەممە گیانی لەدەست دا پاش ئەوەی چەند ڕۆژێکە بە سەختی بریندار بوو لە هێرشەکانی بە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ دەرکردنی داعش لە ڕە ققە.

ئەبو لەیلا کە سەرکردایەتی یەکەیەکی سەر بە کوردەکانی دەکرد لە ناو لەشکری سوریای دیموکراتدا، بە گوللەی سێرەگری داعش لە مەنبج کە بریندار بوو ئەو ناوچەیە ڕێگای سەرەکی نێوان سنوری تورکیایە لەگەڵ ڕەققە. ئەو لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لەوێ گیانی لە دەست دا.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت ئەم سەرکردەیە لە ساڵی 2015 شدا لە کۆبانی شەڕی دژ بە چەکدارانی داعشی کردووە، ئەو شکستەکەی داعش لە کۆبانی گەورەترین گورز بو کە بۆ یەکەم جار بدرێت لە داعش و پاش ئەوەش کوردەکان پشتیوانی ئەمەریکایان بەدەست هێنا لە ناکۆکییەکانی وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG