محەمەد عەلی کە "بە باشترین لە هەمو کاتێکدا" ناسراوە ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی فینیکس ئەریزۆنا کۆچی دوایی کرد لە کاتێکدا ئەندامانی خێزانەکەی لە دەوروبەری بوون.
هەر دەستبەجێ لە پاش ئەوەی کە هەوڵی کۆچکردنی بڵاو بۆوە پاڵەوانە بۆکسێنەکانی تر و کەسە ناودارەکان خەمباری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕاگەیاند کە زۆربەیان وێنەی خۆیان لەگەڵ محەمەد عەلی بڵاو کردۆتەوە.
محەمەد عەلی کە ناوی پێشتری کاسیس کلای بوو لە ساڵی 1942 لە لویسڤێڵ کەنتاکی لە دایک بوو.
لە ساڵی 1954 دەستی کرد بە ڕاهێنانی بۆکسێن پاش ئەوەی پاسکیلەکەی دزرابوو. لە ماوەی 6 ساڵ پاش ئەوە کالی 6 خەڵاتی زێڕینی لە کەنتاکی بەدەست هێنا.
لە پاش ئەو سەرکەوتنانە کلای چەندین خەڵاتی تری بەدەست هێنا.
کلای لە 26 ی 2 ی ساڵی 1964 بوو بە ئیسلام و نێوی خۆی گۆڕی بە محەمەد عەلی.
محەمەد عەلی 4 جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو 9 منداڵی هەیە.