Accessibility links

هێزەکانی سوریا بەرەو ڕەققە پێشڕەوی دەکەن


سەربازانی سوریا گەیشتونەتە کەناری پارێزگای ڕەققە لە باکور، کە پایتەختی دیفاکتۆی گروپی دەوڵەتی ئیسلامییە.

حکومەت لە مانگی 8 ی ساڵی 2014 وە بە هیچ شێوەیەک لە ناو ڕەققە نییە، لەو کاتەوەی داعش دەستی بەسەر بنکەی ئاسمانی تەبقەدا گرت و ژمارەیەک لەو سەربازانەی حکومەتی کوشت کە لەوێ دەستگیر کرابوون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت سەربازانی سوریا گەیشتوونەتە سنوری پارێزگای ڕەققە بە پشتیوانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسیا.

میدیای سەر بە گروپی چەکدارای حزبوڵڵای لوبنان کە شانبەشانی هێزەکانی حکومەتی سوریا شەڕ دەکەن، دەڵێت سەربازانی سوریا ڕۆژی شەممە گەیشتنە سنوری ڕەققە لە کاتێکدا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا 6 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە بەرەو ڕەققە.

هێزەکانی سوریا هێرشەکەیان لە ڕۆژی چوارشەممە دەستپێکرد.

XS
SM
MD
LG