Accessibility links

سەلام عەبدوڵا: ئەم پلانە ئابوریەی هەریم من ناوی ئەنێم خراپسازی نەک چاکسازی


Salam Abdulla
Salam Abdulla

چەند رۆژ لەمەو پێش لە شاری هەولێر گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەخشە رێگایەکی ئابوری بۆ سێ ساڵی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ بانکی نێونەتەویی راگەیاندووە، ئایا ئەو نەخشە رێگایە بۆ هاووڵاتیان روون کراوەتەوە لە چی پێکهاتووە؟

سەلام عەبدوڵا رۆژنامەوان، لێکۆڵەر و چاودێرێ کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم رێکەوتنە کە لەگەڵ بانکی جیهانیدا راگەیندرا ناویان نا چاکسازی ئابوری ، ئەم چاکسازیە چەندین بوار ئەگرێتەوە، بۆ نموونە لە بواری دارایی، کشت و کاڵ، ئاسایش، یاسای وەبەرهێنان، بودجە، گواستنەوە، ئاو، بازرگانی و هەموو ئەمانە ئەگرێتەوە، بەڵام کێشەکەکە لەیرەدایە بە خەڵک ناڵێن مەبەست لەم چاکسازیە چیە و چۆن جاکسازی دەکەن، بۆیە لە لای خەڵکەکە هێشتا رۆشن نییە، من ناوی ئەنێم خراپسازی".

کاک سەلام هەر وەها دەڵێت" نوێنەری بانکی جیهانی کە هاتن بۆ کوردستان، بۆ عێراق رێککەوتن لەسەر ئەوەی کۆمەڵێک خراپکاری بکەن، بۆ نموونە مۆچەی کارمەندان ببڕن، خزمەتگوزاری گشتی ڕاگرن، کەرتی تاێبەت بە هێز بکەن، سەلماندیان بۆ بانک کە حکومەتی هەرێم، حکومەتی عێراق ئەتوانن ئەم شارە، ئەم زوڵم و زۆردایە بەرامبەر بە خەڵک بکەن، رێک و راست ئەم حکومەتە درۆ لەگەڵ خۆێ و لەگەڵ خەڵک ئەکا، بەداخەوە سەرۆکی حکومەت لە لێداوانەکەیدا لەیەکم رستەی ئەڵێ ئەم قەیرانە کە لە کوردستان رووێدا بە داخەوە لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمە بوو، منیش ئەڵێم راست ناکەی چۆن لە دەرەوەی ئێرادەی ئێوە بوە کە خۆتان بکوژ و ببڕ بوونە لە وڵات، ئابوری وڵات بە دەستی خۆتانەوە بوە، داهاتی نەوت، گاز، خان و بەر، هەموو بە دەستی خۆتان بوە".

کاک سەلام دەشڵێت" حکومەتی هەرێم بەرپرسە بەرامبەر ئەم بارودۆخە و ئەم سیاسەتە کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی بەسەر عێراقدا سەپێندراوە ، نە دەبوو ئەمانە سەر داگرن، نە دەبوو ئیرادەی خەڵکی کوردستان و عێراق بخەنە خزمەت هاوپەیمانانی ئەمەریکا کە ئەمە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:24 0:00

XS
SM
MD
LG