Accessibility links

هاشم موحەمەد : مەترسیەکانی حەشدی شەعبی بۆ کورد زیاترە وەک لە عەرەبی سوننە


هاشم موحەمەد
هاشم موحەمەد

بەشداری هێزی حەشدی شەعبی لە شەڕەکانی ئازادکردنی شارۆچکەی فەلوجەدا بۆتە مایەی مشتومڕێکی تری نێوان عەرەبە شیعەکان و سوننەکان هەم لە ناوچەکەدا و هەمیش لە سەر ئاستی سیاسی عێراق.

ژمارەیەک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان کردووە بە پێشێلکاری بەرامبەر دانیشتوانی سوننە لەو ناوچەیە، لەوانە ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەلعەرەبیەیە کە دەڵێت چەکدارە شیعەکان زیاتر لە دە کەسی سوننە لە فەلوجە دەستگیردەکەن و سەریان دەبڕن.

هیچ یەکێک لەم ڕاپۆرتانە لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

هاشم موحەمەد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی گەرمیان دەڵێت تەنانەت ئایەتوڵا عەلی سیستانی ڕابەری باڵای شیعەکانی عێراقیش ئاگادار کراوەتەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت لە فەلوجەدا توندوتیژییەکی زۆر بکەن و دەشڵێت لە دەمێکدا ئەم هێزانەی حەشد پێویستیان بەوە نییە ئەم جۆرە توندووتیژیانە بەکاربهێنن بەلام چونکە دەخوازن لە عێراقدا ببنە خاوەنی هەموو شتیک ئەوا هەموو شتێک دەکەن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، هاشم موحەمەد ئاماژەش بەوە دەکات لەمڕۆی عێراقدا تەنها لایەنی باڵا دەست کە شیعەکانن دەتوانن ئەم پێشێلکاریانەی حەشدی شەعبی ڕابگرن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:43 0:00

XS
SM
MD
LG