Accessibility links

عەبدول فەتاح ئەلسیسی: لێکۆڵینەوە لەسەر بەربونەوەی فڕۆکەکە زۆری پێدەچێت بەڵام هەموی ئاشکرا دەکرێت


سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح ئەلسیسی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری بەربونەوەی فڕۆکە میسرییەکە ڕەنگە کاتی زیاتری پێبچێت بەڵام هەر کاتێک ڕاستییەکان دەرکەوتن ئەوا دەستبەجێ بڵاو دەکرێنەوە.

لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە میسرییەکەی کە لە ڕۆژی پێنجشەممە 66 کەسی تێدا کوژران سیسی گوتی لە ئێستادا تاوتوێی هەمو شیانەکان دەکرێت.

سیسی لە کۆبونەوەی وەزیران و ئەندامانی پەرلەماندا ڕایگەیاند " ڕەنگە ئەمە کاتێکی زۆر بخایەنێت بەڵام کەس ناتوانێت ئەم شتانە بشارێتەوە، هەر کە ئەنجامەکان دەرکەوتن دەستبەجێ خەڵکی ئاگادار دەکرێنەوە".

فڕۆکەی هێڵی میسر گەشتی MS804 کەوتە نێو دەریای مدیتەرانە لە کاتێکدا لە پاریسەوە بەرەو قاهیرە دەڕۆشت، هەمو سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە گیانیان لە دەستدا کە 30 میسری و 15 فەڕەنسیشی تێدا بوون.

XS
SM
MD
LG