ڕۆژی شەممە سەدان کەس لە ناوچەی سەدری بەغدا کۆبونەوە لە کاتێکدا مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی دوو کەس بەڕێوە چوو کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی کوژران. دارەمەیتەکانی ئەو دوو پیاوە بەسەر شانی خەڵکەکانەوە بوون بەر لەوەی بڕۆن بۆ شاری نەجەب بۆ بەخا سپاردنیان.
ئەو تەرمانەی هی حوسەین حەسیبی تەمەن 21 ساڵان و حەیدەر حەسەنی تەمەن 43 ساڵان بوون کە لە دەستڕێژەکەی ڕۆژی هەینی کوژران لە کاتی خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی مەلای شیعەکان موقتەدا ئەلسەدر دژ بە حکومەت. حەسەیب گوللە بەر سەری کەوتبوو.
بەشداربووانی پرسەکە دروشمی دژ بە گەندەڵیان دەگوتەوەو پشتیوانیان لە چاکسازی لە حکومەتدا دەکرد. دروشمەکانیان بریتی بوون لەمانە " خۆپیشاندانەکەمان ئاشتیانەیە و بژی ئەلسەدر."
لە ڕۆژی هەینی هێزەکانی ئاسایش گازی فرمێسک ڕژێن و چەکیان دژ بە خۆپیشاندەران بە کار هێنا لە کاتێکدا سەدان کەس لەوان هوڕوژمایان بردە سەر باڵەخانەی حکومەت و چوونە نێو ئۆفیسی سەرۆک وەزیر و پەرلەمانەوە.
پۆلیسی و کاربەدەستانی نەخۆشخانەش ڕایانگەیاند بەهۆی ئەو پێکدادانانە سەدان لە خۆپیشاندەران بریندار بوون کە پێنج لەوانە برینەکانیان سەخت بوون. بە پیی بەیاننامەیەکی لەشکری ژمارەیەکی کەمیش لە هێزەکانی ئاسایش بە چەقۆ بریدنار کرابوون.