ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕادەگەیەنێت ڕێکخراوەی توندڕەوەی دەڵەتی ئیسلامی دەڵێت پلانی هەیە تۆڵەتی ئەو موسوڵمانانە بکاتەوە کە لە ئاژاوەکانی ولایەتی گوجراتی شوێنی لە دایک بوون سەرۆک وەزیری هندستان نارێندرا مودی و شوێنەکانی تر کوژراون.
هندستان کە وڵاتێکی زۆرینە هندۆسە بەڵام زیاتر لە 160 ملیۆن موسوڵمانیشی تێدیە بەڵام تەنها ژمارەیەکی زۆر کەمیان بە شداریان لەو گروپەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. ڕێبەرانی هندستان و ئەندامانی کۆمەڵگاکان دەڵێن ئەمەش مانایی دیموکراسی بەهێز و دەوڵەتی سیکیولاری وڵاتەکەیە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن موخابەراتی ئەمەریکاوە چاودێری کراوە، داعش داواکارییەکی دەگمەن لە موسوڵمانەکانی هەندستان دەکات و گاڵەتە بەو موسوڵمانانە دەکات کە بە ئاشتی لەگەڵ هندۆزەکان دەژین وەک دەڵێت کە گا، درەخت و خۆر دەپەرستن و داوایان لێ دەکات کۆچ بکەن بۆ ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی خەلافەتەکەیانە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەو چەکدارە هندستانییەی ک خۆی بە ئەبو سەلمان ئەلهندی دەناسێنیت و لە حومسی سوریا شەڕ دەکات دەڵێت " لەم خاکەدا ئاینەکەتان پارێزراوە و یاساکانی خوا لە هەموشتێک بەرزترە". و پاشان توندڕەوێکی تر دەڵێت دەوڵەتی ئیسلامی دەگاتە هندستانیش بۆ ئازاد کردنی موسوڵمانەکان و تۆڵە سەندنەوەی ئەو توندوتیژییانەی کە لە ساڵی 2002 لە گوجرات دژ بە ئیسلام کرا و هەروەها توندوتیژییەکانی کشمیر و تێکدانی مزگەوتێک لە ساڵێ 1992 لەلایەن هندۆسە توندڕەوەکانەوە.