Accessibility links

بەغدا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی


.
.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هاووڵاتیانی بەغدا بە دەنگی هەلی کۆپتەر بەخەبەر هاتن، کە زۆربەیان بەسەر ئاسمانی ناوچەی نێونەتەوەییەوە دەگەڕان پاش ئەوەی خۆپیشاندەران بەرهەڵستیان لەگەڵ گوللەکان و گازی فرۆمێسک ڕژێنیش کرد و چوونە نێو ناوچەکەوە.

لە کاتێکدا پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە شەڕە تەقەو گازی فرمێسکڕژێن هەڵاتن، ژمارەیەکیان هاوڕێ بیندارەکانیان هەڵگرتبوو لە کاتێکدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت پەیمانیان دا بگەڕێنەوە بەڵام بە چەکەوە.

زۆربەی خۆپیشاندەران سەر بە مەلای شیعە موقتەدا ئەلسەدرن، کە وەکو زۆرێک لە ڕێبەرە سیاسییەکانی عێراق چەکداری خۆی هەیە و بە سەرایا سەلام ناسراوە.

سەدر وەک خۆی دەڵێت پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی دەکات دژە بە حکومەت.

بە درێژایی شەوی ڕابوردوو بەلایەنی کەم دوو هەلیکۆپتەر بەسەر ناوچەی سەوزی بەغدا دەسوڕانەوە. بەڵام ئیتر لە پاش بەرەبەیانەوە شاری بەغدا گەڕایەوە دۆخی ئاسایی.

حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆپیشاندەرانی ڕۆژی شەممەی سەرزەنشت کرد کە چوننە نێو چەندین باڵەخانەی حکومەتەوە لە ناویاندا ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانیش. گوتیشی " هوروژم بردن بۆ ناو دامودەزگاکانی وڵات و دەستکاری کردنی تایبەتمەندییەکانی گشتی مایەی قەبوڵ کردن نییە".

XS
SM
MD
LG