Accessibility links

بەهۆی چەند تەقینەوەیەک لە عێراق 12 كەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن بەهۆی چەند تەقینەوەیەک لە پایتەختی عێراق و دەوروبەری بەلایەنی کەم 12 کەس کوژران.

پۆلیس دەڵێت کوشندەترین هێرشی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی ئەبوغرەیبی بەغدا ڕوویدا. هێرشبەرێکی خۆکوژ لە دەرەوەی دەواری پرسەی هاوسەری کاربەدەستێکی خۆجێیی خۆی تەقاندەوە و سێ پۆلیس و دوو کەسی سڤیل کوژران. بەلایەنی کەم 16 کەسی تریش لەو هێرشەدا بریندار بوون.

هەر ڕۆژی یەکشەممە بۆمبێک لە بازارێکی قەرەباڵغی ناوچەی مەدائن تەقییەوە و سێ کەسی سیڤیل کوژران و 10 کەسی تریش بریندار بوون. 4 کەسی تریش لە دوو تەقینەوەی جیاجیا لە بازارێکی قەرەباڵغی بەغدا کوژران و 17 کەسی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستانی نەخۆشخانەکان زیانە زیانە گیانییەکانیان پشتڕاست کردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG