Accessibility links

CIA هێرشەکەی سەر ئوسامە بنلادن لە تویتەر بڵاو دەکاتەوە


ڕۆژی یەکشەمە ناوەندی هەواڵگیری دەزگای CIA لە تویتەر وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنەیان بڵاوکردۆتەوە کە چۆن گەورە سەرکردەیەکی تیرۆریست دەکوژن، دەمودەست هەزاران کەس لە تویتەر بڵاویان کردۆتەوە و لایکیان کردووە وەک پشتیوانییەکی ئاشکرا، بەڵام ئەوانی دیکە ڕەخنەگرانە وەڵامیان داوەتەوە لێدوانەکانیش لە "تکایە وا مەکەن"ەوە هەتا دەگاتە وشەی ناشرینیش بووە.

ئەو تیرۆریستە سەرکردەی ئەلقاعیدە ئوسامە بن لادن بوو. ئەو ئۆپەراسیۆنە یەکێک بوو لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە سەرۆک باراک ئۆباما ڕەزامەندی لەسەر نیشاندابوو لە مانگی 5 ی 2011 کە تیایدا هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە هەلیکۆپتەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە ئیبت ئابادی پاکستان، و پاشان تەرمەکەی بنلادن هەڵدەدەنە نێو دەریاوە.

هەرچەندە تویتەر لەساڵی 2006 وە هەیە، بەڵام “CIA” بەکارهێنەرێکی نوێی تویتەرە کە دەگەڕێتەوە بۆ تەنها 2 ساڵ لەمەوبەر، ئاژانسەکە تەنها 1600 تویتی هەیە کە پەیوەندی بەو مێژووی بەشداریکردنەیەوە هەیە، پرۆفایلی ئەو ستافانەی تیادایە کە کردەوەی کوشتنەکەیان ئەنجامدابوو هەروەها وەڵامدانەوەی کۆمێنتە گشتییەکان لەلایەن دەزگا فەرمییەکەوە ئەنجامدەدرێت.

هاوکاتی پێنجهەمین ساڵیادی ئەو هێرشە بۆ سەر بنلادن، CIA ڕایگەیاند ئەگەر ئەو شتە ئێستا ڕوویبدایە ئەوا بە ڕاستەوخۆ نیشانی 1 ملیۆن و 3سەد هەزار بەشوێنکەوتووانی تویتەری دەدا. بۆ ماوەی شەش تویتەر ئەو ڕووداوەی خستە بەردەست کە کۆتایی هێنا بە هەڵمەتەکانی نزیکەی 10 ساڵ بۆ گەڕان بە دوای ئەو پیاوەی کە ڕێکخراوەکەی نزیکەی 3000 کەسی لە 11ی سپتەمبەری 2001 لە ئەمەریکا کوشت.

پۆستەکانی تویتەر هەلیکۆپتەرەکان نیشان دەدەن کە لە بنکەیەکی ئەفغانستان دەنیشنەوە، وێنەی ئۆباما و ڕاوێژکەرە باڵاکانیشی تێدایە کە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، کاتێک تەقە لە بنلادن دەکرێت، هێزی تایبەت بەسەر باڵەخانەکەدا دەڕۆن و هەروەها کاتێک سەرۆک پێی ڕادەگەیەندرێت کە ئەو پیاوەی کوژرا بنلادن بوو.

XS
SM
MD
LG