ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشە بۆمبێکەی ڕۆژی شەممەی بۆ سەر بەغدا گرتۆتە ئەستۆ بە پێی بەیاننامەیەک کە لەسەر ماڵپەڕێکی سەر بە ڕێکخراوەکە بڵاو کراوەتەوە. پۆلیسی عێراقی و کاربەدەستانی نەخۆشخانە ڕادەگەیەنن لەو هێرشەدا بەلایەنی کەم 21 کەس کوژران و 42 کەسی تریش بریندار بوون.
لەو هێرشەدا کەسانی سیڤیلی شیعە ئاینزا کرابوون بە ئامانج لە بازارێکی سەوزەو میوە فرۆشیدا. بەیاننامەکەی داعش و ڕاپۆرتە بەراییەکانی کاربەدەستانی خۆجێییش لە شوێنی ڕووداوەکە ڕادەگەیەنن لەو هێرشەدا ئەو کەسە ئاینییە شیعانە کرابوون بە ئامانج کە بە پێ بەرەو مەزارگەی کازمییە لە بەغدا دەڕۆشتن.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەزاران موسوڵمانی شیعە لە سەرانسەری عێراقەوە بە پێی بەرەو مەزارگەی سەدەی 8هەمی ئیمام موسا ئەلکازم بڕۆن بۆ ساڵیادی کۆچکردنەکەی. باری ئاسایش لە پایتەخت توند کراوە.
داعش بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر شیعە ئاینزاکان و مەزارگەکانیان لە عێراق.