Accessibility links

داهاتی سەرۆک ئۆباما و جۆ بایدنی جێگری


سەرۆک و جێگری سەرۆک باجی ساڵانەی خۆیان داوە بە حکومەت.

ڕۆژی شەممە سەرۆک ئۆباما فۆرمی باجی ساڵی 2015ی خۆی لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو کردەوە. سەرۆک و خانمی یەکەم بە یەکەوە فۆرمی باجیان پڕ کردۆتەوە، کە داهاتی ساڵی 2015یان 436 هەزار و 65 سەند بووە. ئەوان 81 هەزار و 472 دۆلاری باجیان داوە بە حکومەت کە دەکاتە لەسەدا 18.7 ی داهاتەکەی.

هەروەها لەو داهاتەیان نزیکەی 64 هەزار دۆلاریان بەخشیوە بە ڕێکخراوە خێرخوازەکان. جگە لە باج بۆ حکومەتی فیدڕاڵی سەرۆک و خانمی یەکەم 16 هەزارو 17 سەنتیان داوە بە باجی ولایەتی ئیلنۆی.

جێگری سەرۆک جۆ بایدن و دکتۆر جیل بایدنی هاوسەریشی فۆرمی باجی 2015 خۆیان بڵاو کردۆتەوە و ئەوانیش فۆرمەکەیان پێکەوە پڕکردۆتەوە. ئەوان پێکەوە داهاتی ساڵی 2015یان نزیکەی 392 هەزار بووە. بایدن 91 هەزارو 546 دۆلاری داوە بە فیدڕال و 13 هەزارو 729 دۆلاریش بە ولایەتی دێلاوێر و هەوەها 3 هەزار و 882 دۆلاریش ولایەتی ڤێرجینیا. بایدن 6620 دۆلاری لە دهاتی ساڵی 2015 بەخشیوە بە ڕێکخراوە خێرخوازەکان.

XS
SM
MD
LG