قه‌واره کوردیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌یانامه‌یه‌کدا چه‌ند خاڵێکیان بۆ ڕای گشتی ڕوونکردوه‌ته‌وه، له‌ڕۆشنایی ئه‌م به‌یانامه‌یه‌دا ئایا ئه‌توانین بڵێین هه‌نگاوه‌کانی عه‌بادی بۆ گۆڕانکاری و پێکهێنانی حکومه‌تی ته‌کنۆکرات ناویه‌تی شکستی هێناوه، پۆسته‌کانی له‌نێوان کورد‌و سوونه و شیعه‌دا دابه‌شکراوه ئه‌گه‌ر گۆڕاناکاری تێدا بکرێت کورد ئه‌و پۆستانه له‌ده‌ستده‌دات، پێشتر پێکهاتنی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که کاتی زۆری پێچوو، ئه‌گه‌ر داواکاری هه‌ڵوشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که سه‌ربگرێت و به‌ئاسانی هه‌ڵوه‌شێته‌وه ده‌بێت به هامان پرۆسه‌دا بڕۆن بۆ پێکهێنانه‌وه‌ی.
له‌لایه‌کی‌که‌وه ئایا ئه‌مه هه‌نگاوێکه بۆ بچووکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا.
له‌مباره‌یه‌وه هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆکی فراکسێۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت "تاڕاده‌یه‌ک هه‌نگاوه‌کانی عه‌بادی شکستی هێناوه، ئه‌و شێوازه‌ی به‌ڕێز عه‌بادی به‌رکاری هێناوه هه‌ڵه‌یه، له‌عێراقدا کێشه‌کان له‌مرۆڤه‌کان و به‌رپرسه‌کان گه‌وره‌تن، جه‌سته‌ی حکو‌مه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراقی تاراده‌یه‌کی زۆر به‌حزبی و سیاسی کراوه".
ده‌شڵێت "له‌ڕاستیدا ده‌بوو عه‌بادی له‌بری گۆڕینی ده‌مووچاو ده‌ست بۆ به‌هێزکردنی دامه‌زراوه‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵی به‌هێزکات، له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا هه‌وڵی بدایه لایه‌نی چاودێری چالاک بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌کانی گه‌نده‌ڵی بکرێته‌وه و دراوی دزراو و براو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ناوخۆی عێراق بهێنرێته‌وه".
ووریا کاڵی ئه‌م گفتووگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆکی فراکسێۆنی گۆڕان له‌په‌ڕله‌مانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتووێژه‌که‌دایه.