نیوه‌ڕۆی 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1394 هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیێک له بانه و دوو برا به ناوه‌کانی حۆسێن دانێشمه‌ند، کاسبکاری سه‌رسنوور، ته‌مه‌ن 41 ساڵه و دوکتور حه‌سه‌ن دانێشمه‌ند پزشکی ته‌مه‌ن 43 ساڵی دانیشتووی تاران که بۆ پشوودانی نه‌ورۆز گه‌ڕابوونه‌وه ماڵی دایکیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.
وه‌ک سه‌رچاوه‌یێکی نزیک به بنه‌ماڵه‌ی دانێشمه‌ند به ده‌نگا ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، هێزه‌کانی ئیتلاعات بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی حۆسێن دانێشمه‌ند هاتبوون، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کارهیناوه و ترسێکی زۆریان درووست کردووه دوکتور حه‌سه‌ن دانێشمه‌ند ناڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌رده‌بڕێت و داوا له ئه‌و هێزانه ده‌کات چی زیاتر نه‌بنه هۆی ترساندنی منداڵه‌کانی ناوماڵه‌که و حۆسێن له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
به‌ڵام هێزه‌کانی ئیتلاعات دوکتور حۆسێنیش ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن و نزیک به چوار حه‌وتوو دوای گیرانیان هێشتا بنه‌ماڵه یان پارێزه‌ره‌که‌یان نه‌یانتوانیوه بیانبینن و بێ سه‌رو شوێنن. هه‌ندێک ده‌نگۆ هه‌یه که حۆسێن دانێشمه‌ند به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کورده‌کان تاوانبار کراوه، به‌ڵام دیارنیه که دوکتور حه‌سه‌ن دانێشمه‌ند که ته‌نیا به هۆی ناڕه‌زایه‌تی نیشاندنی کاتی هێرشی هێزه‌کانی ئیتلاعات بۆ ماڵی دایکی گیراوه بۆ چی تا ئێستا ئازاد نه‌کراوه؟
سه‌رچاوه‌که به ده‌نگی ئه‌مریکا به‌شی کوردی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ڕه‌وشی ڕۆحی بنه‌ماڵه‌ی دانشمه‌ند به هۆی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌و دوو برایه زۆر ناله‌باره و به‌رده‌وامی بێ سه‌رو شوێنی ئه‌وان بۆته هۆی نیگه‌رانی گه‌وره سه‌باره‌ت به سڵامه‌تی ئه‌و دوو به‌ندکراوه.
جێگای ئاماژه‌یه که ئیتلاعاتی بانه و هه‌روه‌ها دادگای ئه‌و شاره تا ئێستا ئاماده نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌و دوو برایانه و هۆی گیرانیان به بنه‌ماڵه یان پارێزه‌رکه‌یان بده‌ن.