وێنەگرێکی ئەمەریکایی کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە سوریا ڕفێندرا بوو ئازاد کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ناوی وێنەگرەکەی نەدا بەڵام ڕۆژی هەینی پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆسیا ڕۆڵی هەبووە لە ئازاد کردنەکەیدا.
مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند "ئێمە سوپاس گوزارین بۆ هەوڵەکانی ڕوسیا، حکومەتی ڕویسا کە ئەم هاووڵاتیە ئەمەریکاییەیان لە سوریا ڕزگار کرد".
شایانی باسە لە ئێستادا دانوستاندن لە ئارادایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە تا ئەمەریکاییەکی تریش ئازاد بکرێت ئەویش سەربازی هێزی دەریایی پێشووی ئەمەریکایە کە لە ساڵی 2012 لە سوریا دەستگیر کرا.