Accessibility links

پۆلیس لە تورکیا 70 کەس دەستگیر دەکات


پۆلیسی تورکیا نزیکەی 70 کاردار، کاربەدەستی خۆجێیی و مامۆستای دەستگیر کردووە لە هەمەتێکی سەرانسەری وڵاتەکەدا دژی ئەوانەی پشتیوانیان لە دژایەتییەکی سەرسەختانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا کردووە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ ڕادەگەیەنیت 65 کەس بە گومانی پەیوەندی هەبونیان بە کەسایەتی ئاینی عەبدوڵا گویلەنی دانیشتوی ئەمەریکا دەستگیر کراون کە ئەردۆغان تاوانباری دەکات بەوەی کە هەوڵی سەرهەڵدان دەدات.

ئەو هەڵمەتە ڕێکخراوە بۆ سەر گومانبارەکان کە پاش چەندین مانگی لێکۆڵینەوە ئەنجام درا لە 22 ناوچەی جیاواز لە سەرانسەری تورکیا ئەنجام درا لە ناویاندا شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئانکەرە، هاوینە هەواری ئەنتالیا و غازی عەنتابی نزیک سنوری سوریاش.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 120 کەس دەرچو ژمارەیەک لەوانە بڕوا دەکرێت لە دەرەوەی وڵات بن.

لەوەتای هاوینی ساڵی 2014 کاربەدەستانی تورکیا لە چەندین ئۆپەراسیۆنی پۆلیسدا ژمارەیکی زۆر لە پشتیوانانی گیولەنیان دەستگیر کردووە بەڵام ئەم هەڵمەتە گەورەترینیان بوو.

سەرەڕای ئەوەی کە گولیەن لە دەرەوەی تورکیا دەژێت ئەو کاریگەرییەکی زۆری لەناو وڵاتدا هەیە بە ڕێگای هاوپەیمانانی لە نێو دەزگای پۆلیس و دادوەری و هەروها میدیا و تۆڕی فراوانی خوێندنگا تایبتەکانی. ئەنکەرە گویلەن تاوانبار دەکات بەوەی کە ڕیکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵاچی بەڕێوە دەبات و دەیەوێت حکومەتی ڕەوایی پێدراوی تورکیا بڕوخێنێت.

XS
SM
MD
LG