Accessibility links

سیناتۆرێکی ئەمەریکا نیگەرانییەکانی جیهانی عەرەب لەمەڕ دۆناڵد ترامپ دەڕەوێنێتەوە


سیناتۆری کۆماری لینزی گراهم ڕۆژی یەکشممە لە قاهیرە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند پێویست ناکات هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رادەبەدەر مەترسی و نیگەرانییان هەبێت لە شیانی بوونی دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان بە سەرۆکی ئەمریکا. بەڕێز گراهم کە سەرۆکایەتی شاندێکی کۆمارییەکانی کۆنگرس دەکات بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایشیگەیاند گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتوی وڵاتە یکگرتوەکانی ئەمریکا ، لەبەر ئەوەی گۆنگرس ڕۆڵی خۆی دەبێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دۆناڵد تراپم کە پێشەنگی پاڵێوراوانی پارتی کۆماریە بۆ سەرۆکایەتی مشتومڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا دروست کردووە بەو پێشنیازەی کە هاتنی کۆچبەرانی موسوڵمان بۆ ئەمەریکا قەدەغە دەکات.

هاوکات لینزی گراهم گوتیشی دەخوازێت وڵاتەکەی کۆمەکی لەشکری بۆ سەرۆکی میسری عەبدول فەتاح سیسی زیاد بکات، ئەو سەرۆکەی شەڕ لە دژی ملیتانانی سەر بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەکات.

XS
SM
MD
LG