یەکێتی ئەوروپا رەخنەی لە تورکیا گرت سەبارەت بە بانگردنی باڵیۆزی ئەلمانیا لەسەر گۆرانیەک کە گاڵتە بە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوگان دەکات و دەڵێت ئەوە لەگەڵ ئەرزشە دیمۆکراتیەکانی ئەوروپاییەکاندا ناگونجێت.
مینا ئەندرییڤا ووتە بێژی EU لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رۆژی چوارشەممەدا کە لە بارەی ئەو رووداوەوە پرسیاری لێکرابوو ووتی ئەو هەنگاوە وا پێ ناچێت هاوو جووت بێت لەگەڵ بەرز ڕاگرتنی ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیرورا دەربرین، کە ئەو ئەرزشانەن یەکێتی ئەوروپا زۆر رێزی لێ دەگرێت.
ئەندرییڤا دەشڵێت سەرۆکی کمسیۆنەری یەکێتی ئەوروپا ژان کلاود جانکەر لەو بروایەدایە ئەمە تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دوور دەخاتەوە تا نزدیکمان بکاتەوە.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رۆژئاوا بە بەردەوامی رەخنە لە ئەنکارا دەگرن بۆ پێشێنەیی و تۆمارکراوەکانی لە بارەی مافەکانی مرۆڤەوە، بەڵام بلۆکی 28 وڵاتان لە 18 مارس لەگەڵ ئەنکارا بە رێکەوتنێک گەیشتن بۆ رێگا گرتن لە بە کۆمەڵ هاتنی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا.