ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پرێس ڕادەگەیەنێت باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تورکیا بانگ کراوە بۆ وەزارەتی دەرەوە لەسەر ئەو گۆرانیەی کە لە تەلەفیزیۆنی ئەڵمانیادا بڵاو کراوەتەوەو تیایدا گاڵتە بە سەرۆک وەزیری تەرکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکرێت.
کاربەدەستێکی وەزارەتەکە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند تورکیا هەفتەی ڕابوردوو لە میانەی کۆبونەوەیەکد ناڕەزایی خۆی بۆ باڵیۆز مارتن ئەردمان دەربڕیوە لەمەڕ ئەو ڤیدیۆ گاڵتەجارییە و داوای کرد کە پەخش کردنی ڕابگیرێت.
ئەردۆغان بەوە ناسراوە کە هیچ ڕەخنە قەبوڵ ناکات. لەو کاتەوەی کە هاتۆتە سەر دەسەڵات لە سالێ 2014 زیاتر لە 1800 دۆسێی دژ بە خەڵکی تۆمار کراوە کە گاڵتەیان پێ کردووە.