Accessibility links

فڕۆکەیەکی میسری دەڕفێندرێت


کاربەدەستانی میسری و قوبرسی ڕادەگەیەنن پیاوێکی میسری ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی ڕفاند و فشاری بۆ برد تا قوبرس بنیشێتەوە، لەوێش ڕێگادرا بە زۆربەی سەرنشینەکان دەرچن لە ناو فڕۆکەکە هەرچەندە کارمەندانی فرۆکەکە و چەند کەسی بیانی لە ناو فڕۆکەکە ماونەتەوە.

وەزیری دەزگای هاتوچۆی ئاسمانی مەدەنی دەڵێت 7 کەسە لەگەڵ ڕفێنەرەکە ماونەتەوە 4 کارمەندی فڕۆکەکەو 3 کەسی بیانی.

ژنێکی میسری ڕایگەیند ئەو هاوسەری ئیبراهیم سەماحەیە ئەو ناوەی کە پێشتر کاربەدەستان بە ڕفێنەرەکە ڕایانگەیاند. ئەو خانمە دەڵێت هاوسەرەکەی کە هەمان ناوی هەیە ڕفێنەرەکە نییە و ئەو بەرەو قاهیرە ڕۆشتووە تا بچێت بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسێک.

هۆکاری ئەنجامدانی ئەم کارە لەلایەن ئەو پیاوەوە ڕوون نییە بەڵام سەرۆک نیکۆس ئەناستاسیدس ڕایگەیاند ئەو ڕفاندنە پەیوەندی بە تیرۆرسمەوە نییە، و کاربەدەستێکی حکومەتی قوبرسیش کە بە مەرجێک کە ناوی ئاشکرا نەرکێت باسی لێکۆڵیەنەوەکانی بۆ ئەسۆشیەیتد پرێس کردووەو گوتویەتی لەوەئەچێ شتەکە پەیوەندی بە خۆشەویستەکەیەوە هەبێت.

کاربەدەستێکی تر کە ئەوەیش نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی ئەو پیاوە ناوی ژنێکی داوە کە لە قوبرس دەژێت و نامەیەکی داوە بە وتووێژکەران کە بیگەیەنن بەو ژنە، ڕوون نییە ئەو ژنە چ پەیوەندییەکی بەو پیاوەوە هەیە.

گەشتی MS181 لە کەناری دەریای ناوەڕاست لە ئەسکەندەرییەوە دەڕۆشت بۆ قاهیرە کە بەلایەنی کەم 55 سەرنشینی تێدا بوو لە ناویاندا 26 بیانیش لەگەڵ 7 کارمەندی فڕۆکەکە.

XS
SM
MD
LG