Accessibility links

بەهۆی لێکۆلێنەوە لە هێرشەکان ڕێپێوانێک لە بۆکسل هەڵدەوەشێتەوە


ڕێپێوانی دژ بە ترس کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە برۆکسل ئەنجام بدرێت، بە هۆی مەترسییەکانی ئاسایش دواخراو. لەو بارەیەوە دەسەڵاتدارانی نەرویژی ڕادەگەیەنن پارێزگاریکردن لە گردبوونەوەکە سەرچاوەکانی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ڕۆژی سێشەمەی ڕابوردوو لە فڕۆکەخانەو هێڵی شەمەندەفەری ناوخۆی برۆکسل کەمدەکاتەوە.

ئیمانۆل فاوڵن رێکخەری رێپێوانەکە گوتی ئاسایشی هاوڵاتیانمان سەرتۆپی بایەخەکانمانە.

لەلایەکی ترەوە ئاژانسی هەواڵەکانی فەرەنسی لە زاری بەرپرسێکی بەلژیکییەوە دەڵێت کە ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی برۆکسل کەمترە لەوەی کە پێشتر ڕاگەێندرابوو ، ئامارەکە ئێستا 28 قوربانیە.

لە لایەکی ترەوە دادپرسانی گشتی بەلژیکی گومانلێکراوێکی نوێی تێوەگلاو لە هێرشەکانیان ئاشکرا کردوە و فرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردوە.

XS
SM
MD
LG