سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی لەو دیپلۆماتە بیانیانە گرت کە لە دادگایی کردنی دوو ڕۆژنامەوانی بەناوبانگ ئامادە بوون بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانی کردن لە ئازادی ڕاگەیاندن لە تورکیا.
جان دۆندار ئەردەم گول ڕۆژی هەینی لەبەردەم دادگا ئامادە بوون تاوانی سیخوڕی و تیرۆسزم خراوەتە پاڵیان لەسەر ئەو ڕاپۆرتانەی گوایە حکومەت چەکی بۆ سەرهەڵداوانی سوریا ناردووە.
لە میانەی وتارێکیدا ڕۆژی شەممە لە ئەستەنبوڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند ئامادە بوونی ئەو دیپلۆماتانە لەو دادگایەدا سەرپێچی کردنەوە پشتیوانی کردنە لە لایەنێک کە دەیەوێت کودەتا دژ بە حکومەت ئەنجام بدات.
سەرۆکی تورکیا وەک لە میانەی وتارەکەیدا ڕووی دەمی کردە ئەو دیپلۆماتانەو پێی گوتن خۆتان بە چی دەزانن ئەمە وڵاتی ئێوە نییە ئێرە تورکیایە.
شایانی باوە دادگایەکە دواخرا بۆ مانگی 4.