Accessibility links

باراک ئۆباما گەیشتە ئەرجەنتین


سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە ئەرجەنتین کە ئاماژەیەکە بۆ باشترکردنی پەیوەندیە ئابورییەکان لەگەڵ وڵاتێکدا کە لە ڕووی ئابورییەوە پەشۆکاوە. هاوکاتی یادی 40 ساڵەی پشتیوانی کودەتا لەلایەن ویلایەتی یەکگرتووەکانەوە.

سەرۆک باراک ئۆباما لە دوەمین گەشتیدا دوابەدوای سەردانە مێژووییەکەی بۆ کوبا، نیوەشەوی ئەمڕۆ چوارشەمە بەکاتی ناوخۆ لە فرۆکەخانەی بۆینوز ئایرێز دابەزی، هاوڕێ لەگەڵ خانمی یەکەم میشێل ئۆباما و دایکی و هەردوو کچەکەیان.

ئۆباماو یاوەرانی لەم گەشتەدا وا بڕایارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەرجەنتینا مارسیۆ ماکری کۆببنەوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەیەوێت پەیوەندیگەلێکی ئابوری لەگەڵ واشنتۆندا سازبکات و هاوکات بازاڕی ئازادی ئابوریش سازبکەن. وا پێدەچێت ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو سەرکردە لەکاتی خوانی ئێوارەدا گفتۆگۆ ساز بکەن.

بەڵام سەردانەکەی باراک ئۆباما هاوکاتە لەگەڵ 40 هەمین ساڵیادی دەستپێکی دڕندەگەرایی سەربازیی دیکتاتۆری لە ئەرجەنتین کە پێکڕا بووە هۆی گیانلەدەستدان و ونبوونی نزیکەی 30.000 خەڵک. هاوکات رۆژی پێنجشەمەش لە پلانیدایە بچێت بۆئەو پارکەی کە بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی ئەو سەروەختە.

XS
SM
MD
LG