Accessibility links

دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی رۆژی سێشەممەی کاندیدەکانی سەۆکایەتی ئەمەریکا


لە کێبرکیەکاندا بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، کارفەرما دانڵد ترامپ و سیناتۆری ئیالەتی تیکساس تێد کروز، دەنگەکانیان لە کێبرکیەکانی رۆژی سێشەممەی کۆماریەکاندا دابەشکرد، لە کاتێکدا لەبەری دیمۆکراتەکان سیناتوری ڤیرمۆنت بیرنی ساندەرس دوو لە ئیالەتەکان لە کێبرکیەکاندا دژ بە وەزیری دەروەی پێشین هیلری کلینتن بردەوە.

لە ئیالەتی ئەریزۆنا کە لە درێژایی سنوری وڵاتە یەکگرتووەکاندایە لەگەڵ مەکسیک، ترامپ و کروز هەر هەموو 58 شاندەکانی ئیالەتەکانیان بۆ کۆنگرەی نیشتمانی کۆماریەکان لە مانگی ژولای بە دەستهێنا.

کروز لە ئیالەتی یوتا کە بە زوری " مۆرمنن" بە ئاسانی لە ترامپی بردەوە و هەر هەموو 40 شاندی ئیالەتەکە بەری دەکەوێت، بەڵام ئوستانداری ئۆهایو جان کەیسک لە هیچ کام لە ئیلەتەکاندا هیچی بەر نەکەوت.

لە کێبرکیەکانی دیمۆکراتەکان کلینتن لە ئەریزۆنا بە ئاسانی لە ساندرسی بردەوە، لە کاتێکدا ساندرس بە ئاسانی یۆتا و ئاێدەهۆ لە کلینتنی بردەوە، ساندرس 57 بەرامبەر بە 51 بردەوە، بەڵام هێشتا زۆر لە دواوەوەی دیپلۆماتی پێشینی وڵاتە یەکگرتووەکاندایە.

لە کێبرکیەکانی کۆماریەکاندا پێویست بە 1،237 شاند هەیە بۆ بەدەستهێنانی کاندید کردنەکە. ترامپ 60% ئەو ژمارەی هەیە واتە 739 شاند، کوز 465، مارکۆ روبیۆ سیناتۆری فلۆریدا کە لە کێبرکەکاندا کێشایەوە 166 و کەیسک 143.

لە کاتێکدا دیمۆکراتەکان پێویستیان بە 2،383 شاندە، ئێستاکە کلینتن 70% کۆێ شانەدەکانی هەیە، واتە 1،681 بەرامبەر بە 927 بۆ ساندرس.

XS
SM
MD
LG