Accessibility links

سەرۆکی تورکیا: ئەوروپا سەرکەوتوو نەبووە لە پاراستنی پەنابەران


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا گرت بۆ ئەوەی ڕەخنەیان لە تورکیا گرتووە لەمەڕ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن لە تورکیا، و تاوانباریان دەکات بەوەی کە نەیانتوانیوە مافەکانی پەنابەران بپارێزن و پشتویانی لە سەرهەڵداوە کوردەکان دەکەن کە ئەو پێیان دەڵێت دەستی لە هێرشە تیرۆرستییەکانی ناو تورکیادا هەیە.

ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە ئەو ڕەخنەیەشی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت کە پێشنیازەکەی تورکیایان ڕەتکردۆتەوە بۆ دروست کردنی ناوچەیەکی دژە فڕین یان پارێزراو لە ناو سوریا، کە دەڵێت ئەمەش دەبوو بەهۆی ڕێگەگرتن لە دروست بوونی قەیرانی پەنابەران لە ئەورپا.

ئەردۆغان دەڵێت هەمو ئەوانەی کە بە ناوچەیەکی دژە فڕین و ناوچەیەکی پارێزراو لە تیرۆرستان لە سوریا ڕازی نەبوون و گازندە دەکەن لە قەیرانی پەنابەران هەمویان دووڕوون.

XS
SM
MD
LG