کرستیانەکان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی یه‌کشه‌ممه گه‌وره ده‌که‌نه‌وه به‌ر له‌جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح که له‌هه‌مان ڕۆژدا هه‌فته‌ی ئازاره‌کانی مه‌سیح ده‌ستپێده‌کات.
له‌خاکی پیرۆز شه‌پۆلی پشێوییه‌کان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م یاده مێژوویه هه‌بوو.
له‌مباریه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ڕۆبیرت بێرگه‌ر له ئۆرشه‌لیمه‌وه ده‌ڵێت، یه‌کشه‌ممه‌ی گه‌وره له‌شاری ئۆرشه‌لیمی کۆنه‌وه به‌ده‌نگی زه‌نگی کلێسای کۆن له‌گۆڕی پیرۆزه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
ڕۆژه‌که یاده‌وه‌ری چوونی مه‌سیحه بۆ ئۆرشه‌لیم 2000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئازاره‌کانی به‌ر له جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه.
قه‌شه‌کانی کە له ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌شدارن دارگه‌ڵای خۆرما و زه‌یتون به‌رزده‌که‌نه‌وه و بۆنی بخورد کڵێساکه‌ی پڕدهکردوه، وه‌ک نهریتێکە کە ده‌ڵێت مه‌سیح له‌خاج دراوه و له‌نێوان مردوه‌کاندا هه‌ستاوه‌ته‌وه.
له‌ئاکامی 6 مانگ تووندوتیژی له‌نێوان فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیسرائیلیه‌کاندا ژماره‌ی به‌شداربوانی ئه‌م یاده که‌مبووه.
ئه‌بوو حه‌سه‌ن دوکاندارێکی فه‌له‌ستینییه ده‌ڵێت "هه‌فته‌ی ئازاره‌کان گه‌شتیارانی زۆری بۆ بازاری شاری دێرینی له ئۆرشه‌لیم هێناوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ وانییه".
ده‌شڵێت "دۆخی ئه‌مساڵ زۆر خراپه، گه‌شتیارانی زۆر نەهاتوون، زۆر بێده‌نگه، به‌هیواین کێشه‌کان کۆتایی بێت و خه‌ڵکیش بۆ سه‌ردانی خاکی پیرۆز بێن".
هه‌روها مارک کاڵدوێڵ له‌ولایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مەریکاوه بۆبه‌شداری ئه‌م یاده ڕۆشتووه ده‌ڵێت، خه‌ونێک بوو به‌درێژایی ژیانم ههمووبوو بۆ ئێره بێم، په‌یوه‌ندی سێ ئاین لێره یه‌ک ده‌گرێته‌وه، بۆیه بۆ من گرنگه لێره‌بم، جێگایه‌که له‌ڕووی مێژوو ڕۆحیه‌وه بێوێنه‌یه.
هه‌فته‌ی ئازاره‌کانی مه‌سیح یادی دوو ڕووداوی گه‌وره‌ی تێدایه، ڕۆژی هه‌ینی گه‌وره که مه‌سیحیه‌کان به‌جێ پێنگای مه‌سیحدا بۆ شوێنی له‌خاجدانی ده‌ڕۆن ، هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌مه کهچهژنی هه‌ستانه‌وه‌یه.