Accessibility links

ئینتەرپۆل داوای بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری لەسە سنورەکان دەکات


ئینتەرپۆل داوای بەرزکردنی ئاستی هوشیاری لە سەر سنورەکانی وڵاتان دەکات و دەڵێت ڕەنگە ئەو کەسانەی هاکاری سەلاح عەبدولسەلامیان داوە هەوڵی بدەن خۆیان دەرباز بکەن پاش دەستگیر کردنی ئەو.

لە بەیاننبامەیەکی کە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە، ئاژانسی پۆلیسی نێونەتەوەیی پێشنیاز دەکات بە وردی پشکنین بکرێت لە خاڵەکانی پەڕینەوەی نێوان سنورەکان و بەتایبەتی پشکنین بۆ پاسەپۆرتی دزراو بکرێت. زۆربەی هێرشبەرەکانی هێرشەکەی 13 ی مانگی 11 لە پاریس و ئەو کەسانەی هاوکاریان کردبوون بە پاسەپۆرتی ساختە یان بەڵگەنامەی دزارو گەشتیان کردبوو.

یەکێک لەو پاسەپۆرتە سوریاییانەی کە لەلایەن یەکێک لە هێرشبەرە خۆکوژەکانەوە بەکار هاتبوو لە نێو لیسی ئەو پاسەپۆرتە بەتاڵانە بووە کە ئەنتەرپۆڵ ڕایگەیاندبوو دزاراون.

شایانی باسە سەلاح عەبدول سەلام گومان باری سەرەکی هێرشە کوشندەکانی پارەکە لە پاریس ڕۆژی هەینی لە بروکسڵ دەستگیر کرا. لە کاتی دەستگیر کردنی بریندار بوو. ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد لە زاری یوڤان مایور شارەوانی بروکسڵوە ڕادەگەیەنێت ئەو دوو کەسە لە نەخۆشخانە دەرچوون و ڕووبەڕووی دادگا دەبنەوە.

XS
SM
MD
LG