ڕۆژی شه‌ممه پاسه‌وانان ڕێگریان له‌ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوێکی‌تر گرت کاتێک که‌سێک هه‌وڵیدا قسه به‌دۆناڵد ترامپ ببڕێت به‌رله‌وه‌ی دووربخرێته‌وه.
ترامپ بێرنی سانسده‌رسی دیموکرات و لایه‌نگرانی توومه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی وه‌ک ترامپ ده‌ڵێت ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه‌کی به‌پلان بوو ناچاریشی کرد گردبوونه‌وه‌که‌ی شه‌وی هه‌ینی له‌شیکاگۆ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ترامپ ده‌ڵێت "ئه‌مه ناڕازیی‌یه‌که‌ی که‌یه، ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێکی تر، ده‌ری که‌ن"، ده‌شلێت "ئاخ بێرنی ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌کی که‌ی بێرنیه".
سانده‌رز توومه‌ته‌کانی ترامپی ڕه‌تکرده‌وه به‌وه‌ی له‌پشت خۆپشاندانه‌کانه‌وه نییه که‌بوه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌که‌ی شیکاگۆ.
هاوکات هێلاری کلنتن که‌کاندیدێکی تری دیمکراته‌کانه بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ڵێت، "ترامپ به‌رپرسیارێتی پشێویی ڕووداوه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌کانی بۆ هه‌ڵبژارانی له‌ئه‌ستۆیه".
خاتوو کڵنتن ده‌ڵێت "گووتاری نابه‌جێ و په‌رته‌وازه کاری دۆناڵد ترامپ و هاندانی بۆ توندوتیژی و شه‌ڕا‌نگێزیی نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه بڵکوو مه‌ترسیشه".
هه‌موو کاندیده ڕکا‌به‌ره‌کانی ترامپ له‌کۆمارییه‌کان ده‌ڵێن دۆناڵد ترامپ به‌شێکی گێره‌شێویه‌کانی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رده‌که‌وێت.
هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژاردنی به‌رایه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ستانی وایۆمینگه‌وه هه‌یه سیناتۆر تێد کرووز 9 ده‌نگی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێنا، هه‌رجی مارکۆ ڕۆبێۆ و دۆناڵد ترامپیشه یه‌ک ده‌نگی نوێنه‌ریان به‌ده‌ستهێناوه. دۆناڵد ترامپ به‌گشتی له%7ی ده‌نگه‌کانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد.
ڕۆژی شه‌ممه کۆمارییه‌کان له‌واشنتنی پایته‌خت هه‌ڵبژاردنی به‌راییان به‌ڕێوه‌برد، ڕۆبێۆ توانی ده‌نگی زیاتر له‌فه‌رمانڕه‌وای ولایه‌تی ئۆهایۆ جان که‌سیچ به‌ده‌ستبهێنێت. ترامپ له‌پله‌ی سێهه‌مدا هات، ڕۆبێۆ 10 نوێنه‌رایه‌تی به‌ده‌ستهێنا و که‌سیچیش 9 نوێنه‌رایه‌تی.
به‌ڵام ئه‌نجامی گه‌وره‌ی ده‌نگی نوینه‌ران ڕۆژی 3 شه‌ممه ده‌بێت کاتیک له5 ولایه‌تی گرنگ هه‌ڵبژاردنی به‌رایی ده‌کرێن، له‌فلۆریدا، ئیڵنۆی، ئۆهایۆ، میزوری و کارولاینای باکوور.
هه‌ردوو کاندید دۆناڵد ترامپ و هیله‌ری کڵنتن له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی نوێنه‌راندا له‌پێشه‌نگدان.