Accessibility links

خانمی یەکەمی پێشووی ئەمەریکا کۆچی دوایی دەکات


خانمی یەکەمی پێشوو نانسی ڕەیگن، هاوسەری 40هەمین سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆناڵد ڕەیگن بە هۆی وەستانی دڵی لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ماڵپەڕی هونەری MTZ یەکەم سەرچاوە بوو کە ئەم هەواڵی مردنەکەی لە بیل ئێری کالیفۆرنیا ڕاگەیاند.

خاتو ڕەیگن کە ئەکتەرێک بوو نزیکەی 50 ساڵ هاوسەری سەرۆک ڕەیگن بوو. ئەو لە ساڵی 1981 هەتا 1989 لە کۆشکی سپی بوو.

خانم ڕەیگن کە پێش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بە نانسی دەیڤس ناسرابوو لە ساڵی 1952 لەگەڵ ڕۆناڵد ڕەیگن کە ئەویش ئەکتەرێک بوو هاوسەرگیری کرد.

وەکو خامی یەکەم ڕێبەرایەتی هەڵمەتی " نا بۆ بەنگ و موخەدەراتی" کرد دژ بە بەکار هێنانی.

خاتو ڕەیگن لەگەڵ هاوسەرەکەی زۆر لە یەک نزیک بوون هەتا ساڵی 2004 کە سەرۆکی پێشوو ڕۆناڵد ڕەیگن پاش 10 ساڵ ململانێی لەگەڵ نەخۆشی ئەلزایمەر کۆچی دوایی کرد.

نانسی ڕەیگن لە تەنیشت هاسەرەکەی ڕۆناڵد ڕەیگن لە کتێبخانەی سەرۆکایەتی لە دۆڵی سیمی کالیفۆرنیا بە خاک دەسپێردرێت.

XS
SM
MD
LG