ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاشتی پارێزی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه ڕه‌فتاری تاوانی کێچه‌ڵی سیکسیان ئه‌نجامدا و ئه‌گه‌ر چاوپێداخشانه‌وه به‌که‌یسه‌کان له‌وڵاتان شکستی هێنا.
وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ڕاپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان هه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌رده‌خات به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی له‌ساڵی 2015 له‌لایان کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ڕوویداوه گه‌یشتوه‌ته 99 حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر به 88 حاڵه‌ت له‌ساڵی پێشتردا.
ووته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌مباره‌یه‌وه ووتی ئه‌مینداری گشتی ئه‌م نیگه‌رانیانه به‌ڕژدی وه‌رده‌گرێت و له‌کاتی خۆیدا کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئه‌تول که‌هاری نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی بۆ پشتیوانی له‌ناوچه‌کان ده‌ڵیت "ئێمه له‌کاردانه‌وه‌ی خۆماندا ڕێگا ناده‌ین، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی کاردانه‌وه‌مان و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاومان به‌هێزه، کاتێکیش ڕووداوێک ده‌بێت قوربانیان پشتیوانی ده‌کرێن و لێکۆڵینه‌وه به‌توندی له‌و داوایانه ده‌کرێت به‌جۆرێک له‌کۆتایدا دادوه‌ری سه‌روه‌ربێت".
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌سه‌ڵاتی به‌دواداچوونی به‌دوای تاوانی هێزه‌کانی ئاشتی پارێز هه‌یه، ده‌توانێت ئه‌و هێزانه بۆ ووڵاتی خۆیان بگێڕێته‌وه و به‌هیوایه وڵاته‌کانیان له‌ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌وه به‌دواداچوون و بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
زۆر له ڕووداوه‌کانی پێشووتر، له‌هه‌ندیک ووڵات که پشتیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوکان به‌هێز ده‌که‌ن، لێکۆڵینه‌وه‌یان نه‌کردوه و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی داوکاریه‌کانی نه‌توه‌یه‌کگرتوه‌کانیان نه‌داوه‌ته‌وه.