Accessibility links

تورکیا ڕۆژنامەیەی ئۆپزسیۆن سەرکوت دەکات


کاربەدەستانی تورکیا لە ئەستەنبوڵ داویانە بەسەر ئۆفیسی زەمان کە بە ناوبانگترین ڕۆژنامەی تورکیایە.

خۆپیشاندەران ڕۆژی هەینی لە دەرەوەی بنکەی سەرەکی ڕۆژنامەکە لە ئەستەنبوڵ کۆبونەوە کاتێک پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێن و هێزی ئاوی بەکار هێنا بۆ دەرکردنی ستافی ڕۆژنامەکە لە ناو باڵەخانەکە و دانانی ئەو کەسانە لەوێ کەلەلایەن دادگاوە دەستنیشان کراون بۆ چاودێری کردن.

سەرنوسەر عەبدولحەمیت بیلچی بەر لەوەی پۆلیس هوروژم ببات بۆ ناو باڵەخانەکە ئەو ڕۆژەی بە ڕۆژێکی ڕەش بۆ دیموکراسی لەقەڵەم دا.

ئەم کردارە پەیوەندی هەیە بە هەڵمەتێکی حکومەت دژ بە ڕۆژنامەکانی ئۆپۆزسیۆن و مەلای ئۆپۆزسیۆن فەتحوڵا گولەن، کە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەژێت.

خۆپیشاندەرانی درەوەی باڵەخانەکە کە ئاڵای تورکیایان پێبوو دروشمی " ڕاگەیاندنی ئازاد نابێت بێدەنگ بکرێت" یان دەگوتەوە.

XS
SM
MD
LG