دانیشتوان لە شاری بە زۆرینە کورد نشینی جزیرە لە رۆژی چوارشەممە پاش لادانی قەدەغەی هات و چووێ 24 کاتژمێری لە لایەن حکومەتەوە گەرانەوە شارەکەیان بە دوزینەوەی زۆری لە ماڵەکانیان وێران وە یاخود لە ناوچوونە.
تورکیا هەر لە مانگی ژولایەوە واتە مانگی هەۆت دەستی بە هێڕش و فیشار کردە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەشی باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا وە بە قەدەغەی هات و چوو و کردارە لەشکەریەکان بەشێکی لە شارەکاندا داخست.
ئەردوگان بەڵینی دا لە بەردەوام بوونی کردارەکان تا لە ناوبردنی هەر تاکە میلیشیایەک.
لە جزیرە قەدەغەکانی هات و چووی 24 کاتژمێری لە مانگی دیسامبر دەستیپێکرد و پاشان هێونکرایەوە بۆ 7:30 ئێوارە تا 5 سەر لەبەیانی.
گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ لە نێوانیان رێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤ رەخنەی لە لەشکەری تورکیادا گرت و دەڵێت دەبێت کۆنترۆڵی هێزەکانی بکات و لێکۆڵینەوە لە کوشتنی دەیان لە هاووڵاتیانی سڤیل، رێکخراوەکە هەر وەها لە گرۆپەکانی چەکداری کوردیش داوای کرد لە راگرتنی درووستکردنی بەربەستەکان، چاڵ کەندن و چاندنی تەقینەوە.