Accessibility links

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئێران سەرکەوتنی ڕیفۆرمخوازەکان نیشان دەدات


ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەی ئێران نیشتان دەدات ڕیفۆرمخوازەکان کە پشتیوانی لە فراوانکردنی دیموکراسی و باش کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا دەکەن پێگەی خۆیان لە پەرلەمان و مەجلسی خبرگان، ئەو ئەنجومەنەی کە ڕێبەری باڵای ئایندە دەستنیشان دەکات، بەهێز دەکەن.

ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نیمچە فەرمی فارس و مهر نیشان دەدەن توندرەوەکانی زۆرینەیان لە پەرلەمانی 290 کورسیدا لەدەستداوە. چاوەڕوان نەدەکرا هیچ کام لە لە لایەنە سیاسییەکانی ئێران زۆرینەی ڕەها بە دەستبهێنن بەڵام ڕیفۆرمخوازەکان لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵی ڕابوردۆوە باشترین ئاستیان نیشان داوە.

سەرکەوتنی ڕیفۆرمخوازەکان لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوانییەکی گەورە دەبێت بۆ سەرۆک حەسەن ڕۆحانی کە بەم دواییانە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان مۆر کرد لە کاتێکدا توندڕەوەکان دژی بوون.

XS
SM
MD
LG