Accessibility links

پێشمەرگە دەوروبەرى خەندەقەكان تەلبەند و بۆمبڕێژ دەكات


هێزى پێشمەرگە لە باشور و باشورى ڕۆژهەڵاتى كەركوک و ناوچە كوردستانیەكانى پارێزگاى دیالە كۆتایى بە هەڵكەندنى خەندەق هێنا و لە ئێستادا پێشمەرگە سەرقاڵى تەلبەندكردن و بۆمب رێژ كردنى دەوروبەرى خەندەقەكانیەتى .

عەقید تاریق ئەحمەد جێگرى فەرماندەى لیواى 9 ى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پێشمەرگە دەوروبەرى ئەو خەندەقەبۆمب رێژ دەكات كە لێیداوە، ئەمەش بۆ پاراستنى رەبیەكان لە هێرشى داعش و دوژمنان."

هەروەها لە ناوچە كوردستانیەكانى پارێزگاى دیالەش كۆتایى بەهەڵكەندنى خەندەق هێنراوە و، لەناوچەى تبجى خۆراواى ناحیەى جەلەولاوە تا دەگاتە ناوچەى كۆباشى باشورى خانەقین كە نزیكە لەسنورى ئێران خەندەق هەڵكەندراوە.

عەقید كاوە محەمەد فەرماندەى پێشمەرگە لەناوچەى كۆباشى ، ئاماژەى بەوەكرد تا ناوچەى كۆباشى خەندەق هەڵكەنراوە ، بەڵام لەئێستادا كاركردن وەستێنراوە.

بەڵام لە گوندەكانى پارێزگاى سەڵاحەدین پرۆسەى هەڵكەندنى خەندەق بەردەوامە و ، چاوەروان دەكرێت چەكدارە شیعەكان رێگرى بكەن لەهەڵكەندنى خەندەق لەحاڵەتى نزیك بوونەوەدا لەباشورى قەزاى خورماتوو كە ئەوان تێیدا باڵادەستن.

مەلا كەریم شكور بەرپرسى بازنەى حەمرین ى یەكێتى ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بۆ هەڵكەندنى خەندەق رەزامەندى لە حەشدى شەعبى وەرناگرین ، چونكە ئەوان دژى لێدانى خەندەقن."

پاساوى حكومەتى هەرێم بۆ هەڵكەندنى خەندەق پاراستنى پێگە سەربازیەكانى هێزى پێشمەرگە و پاراستنیانە لە هێرشى داعش ، بەڵام حكومەتى عێراق گومانى هەیە و پێیوایە هەڵكەندنى خەندەق سەرەتاى جیابوونەوەى كوردستانە لەعێراق.

دەقی ڕاپۆرتەکەی دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:50 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG